ئەمریکا 20 ملیار دۆلار بۆ پڕۆژەکانی وزەی پاک تەرخان دەکات

05-04-2024
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

حکومەتی ئەمریکا 20 ملیار دۆلار بۆ پڕۆژەکانی وزەی پاک تەرخان دەکات و پێشبینی دەکرێت پڕۆژەکان ساڵانە دەردانی 40 ملیۆن تۆن گازی ژەهراوی کەمبکەنەوە.
 
رۆژی پێنجشەممە، 4-4-2024، کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و میشێل رێگان، سەرۆکی دەزگای پارستنی ژینگەی وڵاتەکە هەشت رێکخراویان راگەیاند کە چاودێریی خەرجکردنی 20 ملیار دۆلار لە بواری وزەی پاک دەکەن.
 
پارەکە دەیان هەزار پڕۆژەی وزەی پاک و گواستنەوە دەگرێتەوە و لەو ناوچانەی ئەمریکا جێبەجێ دەکرێن کە لە پڕۆژەکانی وزەی پاک سوودمەند نەبوون.
 
ئەو 20 ملیار دۆلارە لە رێگەی سندووقی کەمکردنەوەی گازە زیانبەخشەکانەوە تەرخان دەکرێت کە لە چوارچێوەی یاسای کەمکردنەوەی هەڵاوسان لە ساڵی 2022ـدا دروستکراوە.
 
رێکخراوە هەڵبژێردراوەکان تۆڕێکی پارەدارکردنی نیشتمانی پێکدەهێنن کە هاوکار دەبن لە دەستپێکردنی پڕۆژەکان لە 7 ساڵی داهاتوودا.
 
پێشبینی دەکرێت بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان، ساڵانە دەردانی 40 ملیۆن تۆن گازی ژەهراوی کەمببێتەوە.
 
کامالا هاریس لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ئەو گەرەنتییانەی ئەمڕۆ راگەیێندراون، زامنی ئەوە دەکەن کە خێزانەکان و ناوەندە بازرگانییە بچووکەکان دەستیان بە سەرمایەی پێویست دەگات تاوەکو پڕۆژەکانی وزەی پاک و کەشوهەوا لە ناوچەکانیان بکەنە راستی".
 
لەو 20 ملیار دۆلارەی تەرخانکراوە، لانیکەم 4 ملیار دۆلار بۆ وەبەرهێنان لە ناوچە گوندنشینەکان تەرخان دەکرێت.
 

 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەیەکی F18ـی سەر بە هێزی دەریایی سوپای ئەمریکا

ئەمریکا "بە هەڵە" فڕۆکەیەکی لە دەریای سوور دەخاتە خوارەوە

سوپای ئەمریکا ئەمڕۆ رایگەیاند، هێزەکانیان "بە هەڵە" فڕۆکەیەکی جەنگیی وڵاتەکەیان لە ئاسمانی دەریای سوور خستووەتەخوارەوە، لە ئەنجامدا کورسیی فڕۆکەوانەکانی فڕێدراونەتە دەرەوە و بە رزگاریان بووە.