میسال ئالووسی هۆشداریی دەدات لە لێکەوتەکانی کاراکردنی یاداشتنامەی دەستگیرکردنی دۆناڵد ترەمپ

05-01-2023
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سیاسەتڤانی عێراقی میسال ئالووسی، هۆشداری دەدات لە کاراکردنی یاداشتنامەی دەستگیرکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە رووداوی کوشتنی ئەبوو مەهدی موهەندیس و قاسم سلێمانی. 
 
قسەکەی میسال ئالووسی دوای گوتارەکەی فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق هات کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ی کانوونی دووەمی 2023، لە رێوڕەسمی سێیەمین ساڵیادی کوژرانی ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و قاسم سلێمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی پێشکێشی کرد.
 
فایەق زێدان لە بەشێکی گوتارەکەیدا گوتبووی "بەهۆی دانپێدانانی بە کوشتنی ئەم فەرماندانەدا، یاداشتنامەی دەستگیرکردنمان لە دژی دۆناڵد ترەمپ دەرکردووە". 
 
لەمبارەیەوە میسال ئالووسی تویتێکی لە هەژماری تایبەتیی خۆی بڵاوکردەوە و تێیدا نوسیوویەتی: "بەپێی ئەزموونەکانم، ئەم هەنگاوە تەنانەت ئیدارەی بایدن-یش نیگەران دەکات و گرژیی دروست دەبێت، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی سەردانکردنی سوودانی بۆ ئەمریکا، رەنگە واشنتن هەنگاوی کردەیی لە دژی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی عێراق بنێت".  
 
لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا ئالووسی هۆشداری دەدات لە گرتنەبەری ئەم جۆرە هەنگاوانە و جەخت لەوە دەکاتەوە، دەرگەی کێشە و قەیرانی نوێ بەڕووی عێراقدا دەکاتەوە. 
 
لە رۆژی 3ی کانوونی دووەمی 2020دا لە ئاکامی ھێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکادا، ئەبو مەھدی موھەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و، قاسم سلێمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس سەر بە سوپای پاسداران لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کوژران.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دۆناجین ویڵد لەکاتی تۆمارکردنی ریکۆردەکەی

ژنێکی 59 ساڵان ریکۆردی زۆرترین شناوی شکاند

دۆناجین ویڵد، تەمەنی 59 ساڵە و خەڵکی پارێزگەی ئەلبێرتای کەنەدایە، توانی ریکۆردی زۆرترین شناو لە کاژێرێکدا بۆ ژنان لە کتێبی گینس بە ناوی خۆیەوە تۆمار بکات. ویڵد هەزار و 575 شناوی لە کاژێرێکدا لێدا.