رووداو دیجیتاڵ
لە ژاپۆن، رۆبۆتەکان وەکو یاریزانی زۆرانبازی دەچنە سەر تەختەکان، لە شاری سۆکای ئەو وڵاتە لە یارییەکی زۆرانبازییدا، دوو رۆبۆت کەوتنە گیانی یەکدی. یەکێک لە رێکخەرانی یارییەکەش دەڵێت، لە منداڵییەوە حەزی لە زۆرانبازییە، بۆیە بیری لەوە کردووەتەوە دوو رۆبۆت بۆ زۆرانبازی دروست بکات.
تاماو، یەکێکە لە رێکخەرانی یارییەکە و دروستکەری رۆبۆتەکان، لەوبارەیەوە دەڵێت، "لە منداڵییەوە حەزم لە زۆرانبازییە، کە لە دواناوەندی بووم، لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنییدا رۆبۆتێکی دوو قاچم بینی. ئیدی پەلەم بوو رۆبۆتێک دروستبکەم کە زۆرانبازی بکات، چونکە ئەوکاتە دەبێتە تێکەڵەیەک لە ئاواتەکانم، رۆبۆت و زۆرانبازی."
ئەم بۆنەیە بەرهەمی ئارەقی رەش و شینی دەستی ئەندازیارێکە کە ئەزموونیان لە دروستکردنی رۆبۆت هەیە و خولیای یاریی زۆرانبازیی ئازادیشیان هەیە.
تاماو باسی لەوەشکرد، دوای ئەوەی رۆیشتووەتە زانکۆ، بڕوانامەی لەسەر دروستکردنی رۆبۆت بەدەستهێناوە، بەردەوام بووە تاوەکو توانیویەتی رۆبۆت دروست بکات و دەڵێت "داوام لە ژمارەیەک ئەندازیار کرد کۆببنەوە و بۆنەیەک رێکبخەین، بۆیە دواتر ئەم بۆنەیەمان رێکخست."
16 ساڵە فێستیڤاڵی رۆبۆت لە ژاپۆن بەڕێوەدەچێت، بەڵام یەکەمجارە رۆبۆت بەو شێوە پڕۆفیشناڵانە شەڕی یەکدی بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ