"سی ئای ئەی"ی ئەمریکی زمانی کوردی بۆ ماڵپەڕەکەی زیادکردووە

02-12-2018
کۆسار عوسمان @KassoOsman
نیشانەکردن سی ئای ئەی
A+ A-

رووداو - هەولێر


دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا (سی ئای ئەی) لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا زمانی کوردی لە ریزی حەوت زمانی دیکەدا زیادکردووە.

ئێستا لە لیستی زمانەکانی ماڵپەڕی سی ئای ئەی (CIA) شێوەزاری سۆرانی- کوردی بەردەستە و خەڵک دەتوانن زانیارییەکانی نێو ماڵپەڕەکە بە کوردی بخوێننەوە.

لە بەشی کوردی ماڵپەڕی سی ئای ئەی بەشەکانی "دەربارەی ئێمە، پیشە، رێکخستنەکانی CIA و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر" کاراکراون.

سی ئای ئەی تەنیا بە هەشت زمانی سەرەکی جیهان لە ماڵپەڕەکەیدا زانیاری بڵاودەکاتەوە، کە یەکێک لەوانە کوردییە و لە کۆتایی ساڵی 2012ـەوە بۆ ماڵپەڕەکە زیادکراوە.

سی ئای ئەی دەزگایەکی گەورەی ھەواڵگریی حکومەتی ئەمریکایە. ئەرکی کۆکردنەوە و شیکردنەوەی زانیارییە لەبارەی وڵاتان، کۆمپانیا دەرەکییەکان و کەسایەتییە بیانییەکان بۆ حکومەتی ئەمریکا. یەکێک لە گرنگترین دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان لەسەر ئاستی جیهان.


 


 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە