پاكستان.. 100 كەس بەهۆی زریان و لافاو گیانیان لەدەستدا

02-08-2015
گۆڤەند مستەفا
نیشانەکردن پاكستان
A+ A-

رووداو - ئاژانسەکان

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئەو زریان و لافاوەی ماوەی سێ هەفتەیە پاكستانی گرتووەتەوە و گیانیان لەدەستداوە 100 کەسی تێپەڕاند، بەرپرسانی کەشناسی ئەو وڵاتەش بەهۆی چڕی بارانەوە پێشبینی ئەوە دەکەن ژمارەیەکی زۆری دیکی هاووڵاتیان ببنە قوربانی.

دەستەی نیشتمانی بۆ کارەساتە سرووشتییەکان رایدەگەیێنێت، بەهۆی ئەو زریان و لافاوەی شاری چیتڕالی لە باکووری ئیسلام ئابادی پاکستان گرتووەتەوە، ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 109 کەس و نزیکەی 700 هەزار كەسیش زەرەرمەندبوونە.

دەستەی نیشتمانی بۆ کارەساتە سروشتییەکان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە كردووە " لە دوو رۆژی رابردوودا تیمەکانی فریاگوزاری نزیکەی 350 هەزار کەسیان لە کەنار رووباری ئەندووس رزگارکردوون".

لە نێوەڕاستی مانگی تەمموز تا کۆتایی مانگی ئابی ساڵی رابردوو، بەهۆی زریان و لافاوەوە نزیکەی 400 کەس لە پاکستان گیانیان لەدەستداوە و بەهەزاران دۆنم زەویش رووبەڕووی وێرانی بووەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە