رووداو دیجیتاڵ
لە سڕبیا پەیوەندی لەگەڵ گەنجێکی کوردی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان پچڕاوە و بنەماڵە و کەسوکاری بۆ زانینی چارەنووسی داوای هاوکاری دەکەن.
ئەو گەنجە ناوی رامان فەرحان ئیبراهیمە و ویستویەتی بە رێگەی قاچاغ بگاتە ئەوروپا، بەڵام لە رێگە نەخۆشکەوتووە و دواتر پەیوەندی لەگەڵیدا پچڕاوە.
سەبارەت بە بارودۆخی ئەو گەنجە کوردە، شڤان ئیبراهیمی ئامۆزای بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "رامان دوایین جار قسەی لەگەڵ باوکی کردووە، گوتوویەتی ژەهراوی بووە و نەیتوانیوە بە باشی بڕوات. هاوڕێکانی یارمەتیان داوە و ئەویان تاوەکو شاری پرۆکوپلجە بردووە کە لەوێ کەمپێکی پەنابەران هەیە. " لەوێ هێڵێکی سەربازی هەیە و ئۆتۆمبێلێک دێت و رامان دەبات".
بە گوتەی شڤان ئیبراهیم، ئەوان گومان دەکەن کە رامان یان لە کەمپ یان لە نەخۆشخانەیەکی سڕبیایە و داوای کرد هەرکەسێک زانیاری لەسەر ئامۆزاکەی هەیە پەیوەندییان پێوە بکات.
پرۆکوپلجە ناوەندی ناوچەی توبلیکایە لە باشووری سڕبیا و دەکەوێتە سەر سنووری وڵاتی کۆسۆڤۆ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ