رووداو - ئاژانسەکان
رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی لە راپۆرتێکیدا ئاماژە بە دۆزینەوەی تۆمارێکی ڤیدیۆیی دەکات، کە تێیدا ساتەکانی کۆتایی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی ئەیرباس 320-ی کۆمپانیای جێرمان وینگزی ئەڵمانی نیشاندەدات.
بەپێی رۆژنامەکە، ئەو گرتە ڤیدیۆییە لەناو مۆبایلی یەکێک لە سەرنشینەکانی فڕۆکە ئەڵمانییەکە دۆزراوەتەوە، کە رۆژی 24ی ئاداری 2015 لە چیای ئەلب کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە (150) سەرنشین گیانیان لەدەستدا.
رۆژنامەکە نووسیویەتی:" لە گرتەکەدا ژاوەژاو و لەرینەوەیەکی زۆر هەستی پێدەکرێت، هاوکات دەنگی هاواری سەرنشینانی فڕۆکەکە دەبیسترێت، بەوەی دەزانرێت چی روودەدات".
بێڵد هەروەها نووسیویەتی:" بەر لە کۆتاییهاتنی گرتە ڤیدیۆکە، لەرینەوەیەکی بەهێز روودەدات، پێدەچێت یەکێک لەلاکانی فڕۆکەکە بەر شتێک بکەوێت، لەو کاتەشدا دووبارە دەنگی هاوارای سەرنشینەکان دەبیسترێتەوە و ڤیدیۆکە کۆتایی پێدێت".
بە پشتبەستن بەو راپۆرتەی رۆژنامەکە، کەناڵی CNNی ئەمریکی لە رێگەی ڤیدیۆیەکی ئەنیمەیشنەوە وردەکاری دواساتی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئەڵمانییەکە دەخاتەڕوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ