رووداو - هەولێر
زیاتر لە 10 هەزار منداڵی کۆچبەر و پەنابەر کە کەسیان لەگەڵدا نەبووە لە ئەوروپا ونبوونە، بەپێی دەزگای جێبەجێکردنی یاسای ئەوروپی ( یۆرۆپۆل) ترس هەیە زۆربەی ئەو منداڵانە بازرگانی سێکسیان پێبکرێت، یان کرابنە کۆیلە.
برەین دۆناڵد، بەڕێوەبەری ئۆفیسی راگەیاندنی یۆرۆپۆل لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند " ئەو منداڵانە دوای ئەوەی گەیشتوونەتە ئەوروپا ناوی خۆیان تۆمار کردووە، بەڵام دواتر لە سیستەمدا ونبوونە" ئەو، هەروەها دەڵێ " ئێستا ئێمە بەدوای زیاتر لە 10 هەزار منداڵدا دەگەڕێین، کە تەنیا لە ئیتاڵیا 5 هەزاریان ونبوونە".
بەڕێوەبەری ئۆفیسی راگەیاندنی یۆرۆپۆل هەروەها ئەوەی راگەیاند " هەموو منداڵەکان لەلایەن بازرگانانی تۆمەتبارەوە بەکارنایەن، بەڵکو لەوانەیە هەندێکیان گەیەندرابنەوە بە ئەندامانی خێزانەکەیان، یان ئەوەتا ئێمە نازانین ئەوان لە کوێن و لەگەڵ کێدان".
لەو راپۆرتەدا کە یۆرۆپۆل لە رۆژنامەی ئۆبزێرڤەر-ی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە هاتووە " یۆرۆپۆل بەڵگەی دەستکەوتووە لەسەر بوونی پەیوەندی لە نێوان ئەوانەی دێنە یەکێتی ئەوروپا و، ئەوانەش کە بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن، کە هەندێک لەو کۆچبەرانە لەلایەن ئەو جۆرە گرووپانە بەکاردەهێندرێن و بازرگانی سێکسی و کۆیلایەتییان پێدەکرێت".
ساڵی 2015 زیاتر لە ملیۆنێک کەس کە زۆربەیان خەڵکی سووریا بوون بەرەو ئەوروپا کۆچیان کرد. دۆناڵد دەڵێ " ئەگەر تۆمار کرابن یان نا ئەوا باسی 270 هەزار منداڵ دەکەین کە ساڵی رابردوو بەرەو ئەوروپا کۆچیان کردووە".
"حکومەت نایانبینێت"
رافاییێلا میلانۆ، بەڕێوەبەری پرۆگرامیێکی ئیتاڵی-ئەوروپییە بەناوی " منداڵان رزگار بکەن". ئەو، دەڵێ " ئەو منداڵانەی کە کەسیان لەگەڵ نییە و بەبێ سەرپەرشیارێکی گەورە کۆچدەکەن، لە هەموو گرووپەکانی دیکە زیاتر مەترسیان لەسەرە".
هەروەها باس لەوە دەکات " لە راستیدا زۆربەی ئەو منداڵانە خۆیان وادەکەن حکومەتەکان و دەسەڵاتی وڵاتان نەیانبینن بۆ ئەوەی بتوانن لە ئەوروپا گەشتەکەیان تەواوبکەن، چونکە ئەو منداڵانە دەترسن لەوەی ئەگەر حکومەتەکان پێیان بزانن ئەوا دەیاننێرنەوە وڵاتی خۆیان".
لاورا پاپا، بەڕێوبەری رێکخراوی خێرخوازی مێتا -ئاکشن، کە رێکخراوێکی یۆنانییە باس لەو منداڵانە دەکات کە توانیویانە رزگاریان بکەن و دەڵێ کە رێکخراوەکەیان تاوەکو ئێستا توانیویانە 3 هەزار منداڵ بە ئەندامانی خێزانەکانیان بگەیەننەوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ