سێرجیۆ رامۆس کاپنی یانەی ریال مەدرید هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە ئەگەری رۆیشتنی رامۆس دەکەن
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کە ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ سیرجیۆ رامۆس بەسترابوو، روونکردنەوەی لەسەر ئایندەی خۆی خستەڕوو
رامۆس تەئکیدی کردەوە "دوێنێ لەگەڵ فلۆرینتینۆ پێرێز سەرکی یانەی ریال مەدرید قسەم کردووە و پێم راگەیاندووە کە دەمەوێ لە ریال مەدرید ماڵئاوایی لە یاری تۆپی پێ بکەم. هیچ ناکۆکییەک لەنێوان من و سەرۆک بوونی نییە، ئەوەی باس دەکرێ، دوورە لە راستییەوە، چونکە پەیوەندی نێوانمان، لەئاستی پەیوەندی نێوان کوڕ و باوک دایە، هەمیشە پاڵپشتی کردووم، ئەوەی بۆ من گرنگە، خۆم و خانەوادەکەم لە مەدرید هەست بە ئاسوودەیی دەکەین".
دەربارەی دەنگۆی رۆیشتنی لە ریال مەدرید لە وەڵامدا رامۆس گوتی "خەونی من ئەوەیە لە ریال کۆتایی بە ژیانی وەرزشیم بهێنم، دەمەوێ لە دەرگایەکی گەورەوە لەم یانەیە بچمە دەرەوە، ئەوەشی بۆ من گرنگیی نییە، پارەیە، چونکە ئامادەییم تێدایە بەبێ بەرامبەر یاری بۆ ریال مەدرید بکەم".
هەروەها گوتی "ئەم کۆنگرەیەم بۆ ئەوە بەست، چونکە من کاپتنی یانەکەم، ویستم ئەو گومانانە بڕەوێنمەوە کە لە مێدیاکانەوە دەربارەی من دەبیسترێت و هەواڵی سەیر و بێزارکەر دەربارەی پەیوەندی من و سەرۆک و جێهێشتنی ریالمەدرید بڵاو دەکرێتەوە، ئەمەش هاوڕێکانم و هەوادارانی یانەکەمی نیگەران کردووە، چونکە چەندین یاریزانی هاوڕێم نامەی تایبەتیان لەوبارەیەوە بۆ ناردووم، هەر بۆیە ویستم بەم کۆنگرە رۆژنامەوانییە دڵنیایان بکەمەوە کە لە ریال دەمێنمەوە و دەمەێ ئەوانەی بەو دەنگۆیانە نیگەرانبوون، بە ئاسوودەیی پشووی هاوینەیان بەسەر بەرن و هیچ دوودڵییەکیان لەمەڕ داهاتووی من بۆ دروست نەبێت."
دەربارەی داواکردنی لە سەرۆکی یانەکە کە بڕوات بەبێ ئەوەی داوای پارەی لێبکرێت، رامۆس گوتی" "هەمیشە کێشە دروستیش دەبێ بەڵام باشترین رێگە دیالۆگە، ئەوەی باس لە رۆیشتنی من دەکرێت، پڕوپاگەندەی ناڕاستی میدیاکانە. من دەمەوێ لێرە بەردەوام بم، چونکە هێشتا دەتوانم زیاتر خزمەتی ئەم یانەیە بکەم".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ