رۆجێر فێدێرێر گەیشتە وێمبڵدۆن

29-06-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن رۆجێر فێدێرێر
A+ A-

رووداو - هەولێر

رۆجێر فێدێرێر، تێنسزانی بەناوبانگی سویسری و پێنجەمی ریزبەندی ئێستای جیهان بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی تێنسی وێمبڵدۆن گەیشتە بەریتانیا.

هەفتەی داهاتوو رکابەرییەکانی پاڵەوانێتییەکە کە یەکێک لە گەورەترین چوار پاڵەوانێتییە گەورەکانی جیهان ناسراو بە گراندسلامە، لە بەریتانیا دەستپێدەکات، مایسترۆش بەچەند رۆژێک پێش دەستپێکردنی رکابەرییەکان گەیشتە وێمبڵدۆن.



جیاوازی ئەم پاڵەوانێتییە لەگەڵ پاڵەوانێتییەکانی دیکە ئەوەیە لەسەر یاریگەی چیمەنی سروشتی ئەنجامدەدرێت و هەموو تێنسزانە بەشدارەکانیش بەدرێسی سپی یارییەکان ئەنجامدەدەن.



رۆجێر فێدێرێر ئێستا تەمەنی 35 ساڵە و خاوەنی ریکۆردی مێژوویی پاڵەوانێتییەکەیە بە بردنەوەی 7 نازناو، هاوشانی پیت سامپراسی ئەمریکی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە