رۆجێر فێدێرێر کلاسیکۆی بردەوە و بووە پاڵەوان

29-01-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن رۆجێر فێدێرێر
A+ A-

رووداو – هەولێر

رۆجێر فێدێرێری سویسری، بۆ پێنجەم جار لە مێژوویدا نازناوی پاڵەوانێتی کراوەی تێنسی ئوسترالیای بەدەستهێنا دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا بە زەحمەت لە رافایێل نادالی رکابەری سەرسەختیی بردەوە.



هەردوو یاریزانەکە لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا رووبەڕووی یەکبوونەوە دوای 3 کاژێر و 38 خولەک یاریکردن تێنسزانە سویسرییەکە یارییەکەی بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر دوو کۆمەڵە لە بەرژەوەندی خۆی کۆتاییهێنا و دوای حەوت ساڵ جارێکی دیکە نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بردەوە و ژمارەی نازناوەکانی بۆ پێنج نازناو بەرزکردەوە.



فێدێرێر کۆمەلەی یەکەمی بە شەش چوار بردەوە، دوای ئەوە نادال ئەنجامەکەی بە شەش سێ یەکسانکردەوە، پاشان لە کۆمەڵەی سێیەم رۆجێر جارێکی دیکە پێشکەوتە دوای ئەوەی کۆمەڵەی سێیەمی بە شەش یەک بردەوە، بەلام ئەمجارەش کوڕەکەی مایۆرکا ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە دوای ئەوەی لە کۆمەڵەی چوارەم بە شەش سێ ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و یارییەکەی گەیاندە کۆمەڵەی پێنجەم و یەکلایکەرەوە و لەو کۆمەڵەیەشدا بە شەش سێ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و جارێکی دوای 7 ساڵ نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بردەوە و ژمارەی نازناوەکانیشی لە پاڵەوانێتییەکانی گراندسلامدا بۆ هەژدە نازناو بەرزکردەوە.






کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە