پاریس سانجێرمان چاوی لە ئەستێرەیەکی گەورەی سێریا ئەیە

28-01-2024
ئاسوودە پێشەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی هەوڵەکانی دەستپێکردوە و دەیەوێت ئەستێرەیەکی گەورەی سێریا ئەی بگوازێتەوە. 
 
پاریس سانجێرمان لە گواستنەوەی هاوینەدا چەندین ئەستێرەی وەک کۆلۆ موانی، رامۆس، بارکۆلا، ئاسێنسیۆ و دێمبێلێی گواستەوە بە مەبەستی بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری یانەکە، بەڵام بەپێی هەواڵەکان یانە پاریسییەکە بەوەندە رازی نییە و دەیەوێت هێرشبەرێکی دیکە بگوازێتەوە بەتایبەتی کە هێشتا چارەنووسی کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی یانەکە یەکلانەبووەتەوە. 
 
رۆژنامەڤانی بەنێوبانگ ماتێ مۆرێتۆ، رایگەیاند کە یانەی پاریس سانجێرمان دەیەوێت رافایێل لیاو، یاریزانی پۆرتوگالی و هێرشبەری یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی بگوازێتەوە ریزەکانی. 
 
گرێبستەکەی لیاو لەگەڵ ئەیسی میلان ساڵی 2028 کۆتایی دێت، مەرجی شکاندنی گرێبەستەکەشی 175 ملیۆن یۆرۆیە، بەپێی هەواڵەکان یاریزانەکە بژاردەی پەیوەندیکردن بە پاریس سانجێرمان رەتناکاتەوە و یانەکەش دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینەدا بیگوازێتەوە. 
 
بەپێی ماڵپەڕی ترانسفێر مارکێت، بەهای لیاو لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا 90 ملیۆن یۆرۆیە، کە ئەمەش لە پلەی دووەمی گرانترین یاریزانانی سێریا ئەی دادەنێت و تەنیا ڤیکتۆر ئۆسیمێنی یاریزانی یانەی ناپۆلی بە 110 ملیۆن یۆرۆ لە پێشییەوە دێت. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە