ئینزۆ بۆ دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێش

27-06-2017
هەرێز جەمال
نیشانەکردن ئینزۆ زیدان
A+ A-

رووداو -سلێمانى 

یانه‌ى دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێشى به‌شدار له‌ خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا نزیكه‌ له‌ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ یاریزانێكى یانه‌ى ریال مه‌درید .

رۆژنامه‌كانى ئیسپانیا ئاشكرایانكردووه‌،دیپۆرتیڤۆ له‌ هه‌نگاوه‌كانى كۆتایدایه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ى ئینزۆ زیدانى یاریزانى یانه‌ى ریال مه‌درید بۆ ماوه‌ى وه‌رزێك.



ئینزۆ كه‌ كوڕى زیدانى راهێنه‌رى یانه‌ى ریال مه‌درید چه‌ند جارێك بانگهێشتى تیپى یه‌كه‌م كراوه‌ به‌ڵام نه‌یتوانیوه‌ له‌ پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى شوێنى خۆى بكاته‌وه‌ بۆیه‌ كارگێڕى ریال بریارى رۆیشتنى ئینزۆیان داوه‌ به‌ خواستن .

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە