رۆناڵدۆ باسی وازهێنان لە یاریی نێودەوڵەتی دەکات

26-08-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەڵبژاردەی پۆرتوگال
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەفسانەی پۆرتوگالی، لە چەند لێدوانێکی نوێدا، دووپاتی دەکاتەوە کە لەگەڵ یانەی نەسڕ زۆر دڵخۆشە. دەشڵێت "ئەو رۆژەی واز لە یاریی نێودەوڵەتی دێنیت بە کەس ناڵێت".
 
دۆن کریستیانۆ، سەرەتا سەبارەت بە ئەگەری بوون بە راهێنەر دوای وازهێنان لە یاریکرن، گوتی "من وای نابینم لە ئایندەدا ببمە راهێنەر، هەندێک کاری دیکەی دوور لە تۆپی پێ دەکەم. هەرچەندە نازانین لە دواڕۆژدا چی روودەدات".
 
یاریزانی یانەی نەسڕی سعودی، لەبارەی ئەو یانەیەشەوە گوتی "نەسڕ ئەو تیپەیە کە لەگەڵیدا هەست بە دڵخۆشی دەکەم، هەست دەکەم لە دۆخێکی باش دام".
 
ئەو باسی رۆژی وازهێنانی لە یاریکردن کرد و گوتی "ئەو رۆژەی واز لە یاریکردن بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی دەهێنم، بە کەس ناڵێم، بڕیارێکی ئاسایی دەبێت لەلایەن منەوە". هەروەها گوتیشی "بەڵام ئەوەی ئێستا دەمەوێت ئەوەیە کە بتوانم یارمەتی هەڵبژاردەی نیشتمانی بدەم، من هەست بە شانازییەکی گەورە دەکەم کە یاری بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانەکەم دەکەم".
 
ئەستێرەی پۆرتوگالی، باسی یانە کۆنەکەی، سپۆرتینگ لیشبۆنەی کرد و گوتی "ئەوەی زۆر هیوادارم ئەوەیە کە لیشبۆنە لە خولی پۆرتوگالیدا ئاستێکی نایاب پێشکەش بکات".
 
کریس زیاتر گوتی "دیارە پۆرتۆ و بێنفیکا دوو تیپی نایابیان هەیە و کارەکان قورس دەکەن، بەڵام ئەوەی زۆر هیوادارم ئەوەیە کە سپۆرتینگ بتوانێت نازناوەکە بەدەستبهێنێت".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە