رووداو – هه‌ولێر
یه‌كێك له كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ری و په‌خشی ته‌له‌ڤزیۆنی له شاری كۆڵنی ئه‌ڵمانیا رایگەیاند، به‌ڵگه‌فیلمێك (دۆكۆمێنتاری) له‌سه‌ر ژیانی تۆنی كرووسی یاریزانی ئه‌ڵمانی و ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌درید به‌رهه‌مده‌هێنن و له سینهماكانیشدا نمایشی ده‌كه‌ن.
فیلمه‌كه ماوه‌ی 100 خولهك ده‌بێت و تێیدا كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ی كرووس و چه‌ند یاریزان و راهێنه‌رێكیش به‌شدارده‌بن، كه له كاروانی وه‌رزشی ئه‌و یاریزانه‌دا رۆڵیان هه‌بووه.
هه‌روه‌كو كۆمپانیاكه رایگه‌یاندووه، چه‌ند دیمه‌نێكی فیلمه‌كه له هه‌رێمی میكلنبۆرگ فۆربۆمرن له ئه‌ڵمانیا وێنه ده‌گیرێت، كه تۆنی كرووس تێیدا له‌دایكبووه.
كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كه، پێشتر به‌ڵگه‌فیلمی دیكه‌شی له باره‌ی وه‌رزشوانه ناوداره‌كان به‌رهه‌مهێناوه، له‌وانه‌ش هه‌ردوو بۆكسێنه‌ری به‌ناوبانگی ئۆكڕاینی و برا "ڤیتالی و ڤلادیمیر كلیچكۆ" و دێرك نۆڤیتسكیی یاریزانی باسكه‌ی ئه‌ڵمانیا، كه له خولی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا یاریی ده‌كات.
تۆنی كرووسی ته‌مه‌ن 28 ساڵان، ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه له پێكهاته‌ی ریال مه‌درید دابڕاوه، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌و پێكانه‌ی به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان دووچاری بوو له یاریی چوونی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ