ئیبراهیمۆڤیچ: من سوپەرمان نیم

25-09-2021
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ، ئەستێرەی سوێدی و یانەی میلان باسی دۆخی ئێستای خۆی لەگەڵ یانەکە دەکات و دەڵێت "جەستەم بێ بەزەییە."
 
ئیبراهیمۆڤیچ لەلێدوانێکدا دەڵێت " کاتێک پەیوەندیم بە یانەی میلانەوە کرد و چوومە ژووری جل گۆڕینم پرسیارم کرد کە کێ لە چامپیۆنزلیگدا یارییکردووە، ئەوانەی دەستیان بەرزکردەوە بوون بە دووبەش، ئەمە بۆ من جێگەی سەرنج بوو و وامزانی گاڵتەیە، ئامانجی ئێمە گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ و بردنەوەی نازناوی سیریا ئەی بوو، لە بردنەوەی نازناوەکەدا سەرکەوتوو نەبووین و دووەم بووین، ئەمە هەموو تەنیا بەهۆی منەوە نییە، بەڵکو پێکەوە کاری باشمان کرد، تەنانەت یاریزانە لاوەکانیش و ئەوانەی کەم ئەزموونیان هەیە کاری پێویستیان کرد بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان، بەڵام پێویستە هەموومان زۆر لەمە زیاتر بکەین."
 
زڵاتان زیاتر دەڵێت " کاتێک منداڵبووم بەتەنیا یارییمدەکرد، تەنانەت ئەگەر ئازاریشم هەبووایە، وەک ئەمڕۆ هەمیشە دەمەویست گۆڵ بکەم و بیبەمەوە پاشان بوەستم، تاوەکو ئەزموونم بە تێپەڕبوونی کات پەیداکرد و سەری خۆم دۆزییەوە، دوای ئەوە زانیم ئەمە چەند گرنگە بۆ تێگەیشتن لە جستە، بەڵام ئەگەر باسی جەستە بکەین، ئێستا من سەرم تەواوە، بەڵام جەستەم بەرەو پیری دەچێت و ناتوانێت زیاتر یارمەتیم بدات، کە ئەمە کێشەیە."
 
هێرشبەرەکەی میلان گوتی " ئەمساڵ دەبێت گوێ لە جەستەم بگرم، ئەو هێمای بچووکم بۆ دەنێرێت، تەنیا بەمشێوەیە دەتوانم خۆم لە خراپترین بپارێزم، هەرچەند دەمەوێت یاریی بکەم و لە بردنەوەی نازناوەکان بەردەوامبم، جەستەم وەک وەرزی رابردوو نییە، دەبێت هەموو رۆژێک گوێی لێبگرم و لەگەڵی بڕۆم، رۆژ لە دوای رۆژ بیری لێبکەمەوە، وابزانم من سوپەرمان نیم."
 
زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ، بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە تاوەکو ئێستا لەم وەرزەدا تەنیا یەک یاریی ئەنجامداوە و گۆڵێکی تۆمارکردووە، میدیای ئیتاڵیا دەڵێت " ئەگەر ئیبرا بەمشێوەیە بمێنێتەوە، میلان بیر لەوەدەکاتەوە ماورۆ ئیکاردی بەشێوەی خواستن بباتە ریزەکانی."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە