رۆجێر فێدێرێر بووە پاڵەوان و ریکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد

25-06-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن رۆجێر فێدێرێر
A+ A-

رووداو - هەولێر

رۆجێر فێدێرێری سویسری، نازناوی پاڵەوانێتی تێنسی هالەی بەدەستهێنا و ریکۆردێکی مێژوویی بەناوی خۆی لە پاڵەوانێتییەکەدا تۆمارکرد.



لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا فێدێرێر رووبەڕووی ئەلیکساندەر زڤێریڤی ئەڵمانی بوویەوە و توانیی یارییەکە بەئاسانی و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە ماوەی تەنیا 53 خولەکدا لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایبکاتەوە و نازناوی پاڵەوانێتییەکە بەدەستبهێنێت، ئەنجامی کۆمەڵەکانیش 6-1 و 6-3 بوون.




فێدێرێر بەبردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتییەکە ریکۆردێکی مێژوویی بەناوی خۆی تۆمارکرد و بووە یەکەم تێنسزان 9 جار نازناوی تێنسی هالەی بردبێتەوە، جگە لەوەی 500 خاڵ چووە سەر خاڵەکانی ئەو تێنسزانە 35 ساڵە لە ریزبەندی گشتی تێنسزاناندا.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە