ئه‌مڕۆی لالیگا.. سێڤییا ده‌توانێت پله‌ی سێیه‌م له‌ ئاتلێتیكۆ مه‌درید وه‌ربگرێت

24-11-2019
ئیحسان تاهیر
A+ A-

رووداو ـ هه‌ولێر

ئه‌مڕۆ 6 یاری دیكه‌ له‌ گه‌ڕی 14ی لالیگا به‌ڕێوه‌ده‌چن، كه‌ گرنگترینیان یاری سێڤییا ده‌بێت له‌ به‌رامبه‌ر ڤایادۆلید.

دوێنی یانه‌ پێشه‌نگه‌كانی ریزبه‌ندی یارییه‌كانیان ئه‌نجامدا و ئه‌مڕۆش 6 یاری دیكه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چن، كه‌ له‌ یاری ده‌ستپێكدا ئیسپانیۆل میوانداری خیتافی ده‌كات و یارییه‌كه‌ كاژێر 14:00 به‌ كاتی باشووری كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌ یارییه‌كی دیكه‌دا سێلتا ڤیگۆ ده‌بیچته‌ میوانی ڤیاڕیال و له‌ دوا یاری ئه‌مشه‌ویشدا سێڤییا له‌ ئه‌ركێكی قورسدا رووبه‌ڕووی ڤایادۆلید ده‌بێته‌وه‌ و یارییه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئه‌مه‌ی دوایی ئه‌نجام ده‌درێت.

بردنه‌وه‌ی ئه‌م یاریه‌ بۆ سێڤییا زۆر گرنگه‌ و ئه‌گه‌ر 3 خاڵی یاریه‌كه‌ بباته‌وه‌، ده‌چێته‌ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ند له‌جیاتی ئاتلێتیكۆ مه‌درید، كه‌ له‌م گه‌ڕه‌دا یانه‌كه‌ی پایته‌خت به‌ گۆڵێك له‌گه‌ڵ گرانادا یه‌كسانبوو و 2 خاڵی گرنگی له‌ده‌ستدا.

خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:

ئیسپانیۆل ـ خیتافی 14:00
ئۆساسۆنا ـ ئاتلێتیك بیلباو 16:00
ئیبار ـ ئالاڤێش 18:00
ڤیاڕیال ـ سێلتا ڤیگۆ 20:30
ڤایادۆلید ـ سێڤییا 23:00

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە