ناوی پاڵێوراوانی بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزان بڵاوکرایەوە

24-10-2016
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بالۆن دۆر
A+ A-

رووداو - هەولێر


گۆڤاری فرانس فووتبۆڵی فەرەنسی ناوی یاریزانە پاڵێوراوەکانی بردنەوەی خەڵاتی تۆپی زێڕین بۆ باشترین یاریزانی ساڵی 2016 راگەیاند.

گۆڤارەکە لەسەر لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ناوی پێنج یاری بۆ بردنەوەی خەلاتەکە ئاشکراکردووە.

گۆڤارەکە لەسەرەتا بڵاوکردنەوەی ناوی پاڵێوراوەکان بۆ بردنەوەی خەلاتەکە، ناوی هەریەکە لە سێرجیۆ ئاگوێرۆ لە مانچێستەر سیتی، پیێر ئۆبامیانگ لە بۆرووسیا دۆرتمۆند، گاریس بەیڵ لە ریال مەدرید، جیانلۆیجی بوفۆن لە یوڤێنتۆس و کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ریال مەدرید بڵاوکردووەتەوە.



چاوەڕواندەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا ناوی تەواوی یاریزانەکان پاڵێوراوەکان بۆ بردنەوەی خەلاتەکە بڵاوبکرێتەوە کە 30 یاریزان لە خۆی دەگرێت و تاوەکو ئێستاش کاتی پێشکەشکردنی خەڵاتەکە دیارنییە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە