رووداو دیجیتال
ئەمڕۆ چوارشەممە شەمەندەفەری وەرزی نوێی خولی یانە پلەیەکەکانی کوردستان بە ئەنجامدانی 6 یاری لە یاریگە جیاجیاکانی کوردستان دەکەوێتە رێ.
لە بەهێزترین یارییدا یانەی کۆیە میوانداری یانەی شەقڵاوە دەکات، یانەی کۆیە وەرزی ئەمساڵ ئامادەکارییەکانی بەشێوەیەکی مامناوەندە، رووداو جەمال، کاپتنی پێشووی یانەکە سەرکردایەتی درێس سوورەکانی کۆیە دەکات، لە بەرامبەردا یانەی شەقڵاوە بەسەرپەرشتی راهێنەرێكی ئێرانی هەموو هیوایەکی بردنەوەی یارییەکەیە.
زیاد خۆشناو، سەرۆکی یانەی وەرزشیی شەقڵاوە، لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆڕی میدیایی رووداو، گوتی "ئەمساڵ بەشداریکردنمان لەژێر دروشمی گەیشتن بە خولی نایابە، یارییەکەمان بەرامبەر کۆیە ئاسان نییە، بەڵام متمانەم بە راهێنەر و یاریزانانمان هەیە، بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە".
یارییەکانی دیکەی خولی یانە پلەیەکەکانی کوردستان بەمشێوەیە دەبێت :
هەڵەبجەی شەهید - ئاشتی
رزگاری - سەیدسادق
ئاڵتون کۆپری - خانەقین
ئاسۆ - خاک
گارە - ئاکرێ
یارییەکانی وەرزی ئەمساڵی خولی یانە پلەیەکەکانی کوردستان، بە بەشداری 12 یانە بەشێوازی دوو کۆمەڵە بەڕێوەدەچن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ