رووداو دیجیتاڵ
یانەی ئیتیحاد کلاسیکۆی خولی سعودیەی بە ئەنجامێکی گەورە لە یانەی هیلالی رکابەری بردەوە و شوێنی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکەدا بەهێزترکرد.
لە رکابەرییەکانی گەڕی 21ـی خولی سعودیە و لە یاریگەی جەوهەرە، بە ئامادەبوونی زیاتر لە 52 هەزار هاندەر یانەی ئیتیحاد میوانداریی یانەی هیلالی کرد و یارییەکەی بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.
لە خولەکی 23 مارکۆس لیۆناردۆ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی هیلال تۆمارکرد، سەرەتا میوانەکان پێشکەوتن.
زۆری نەبرد لە خولەکی 29 حەسەن قادش ئەنجامەکەی بۆ یانەی ئیتیحاد یەکسانکردەوە.
لە خولەکی 45 ستیڤن بێرخڤاین بۆ جاری دووەم تۆڕی یانەی هیلالی هەژاند، نیوەی یەکەم لە بەرژەوەندی خاوەن یاریگە کۆتاییهات.
لە نیوەی دووەمدا ئیتیحاد درێژەی دایە ئاستە بەرزەکەی، لە خولەکی 51 بێرخڤاین گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی تیپەکەی کەریم بنزیمای تۆمارکرد.
چوار خولەک بەر لە کۆتاییهاتنی کاتی ئاسایی یارییەکە، کەریم بنزیما گۆڵێکی جوانی بۆ ئیتیحاد تۆمارکرد، ئەمە شازدەیەم گۆڵی یاریزانەکەیە لە خولەکەدا و گۆڵکارە، ئیتیحاد بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکەی بردەوە و 55 خاڵی هەیە، ئێستا یانەکە 7 خاڵ لە هیلالی دووەم دوورە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ