مێسی، مارادۆنا یان کریستیانۆ، کامیان باشترە؟ ڤیرۆن وەڵامدەداتەوە

21-12-2022
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن خوان سيباستيان ڤيرۆن لیۆنێل مێسی مارادۆنا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

خوان سيباستيان ڤيرۆن، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، باسی دەستکەوتە گەورەکەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و رۆڵی لیۆنێل مێسی لە بەدەستهێنانی ئەوە دەستکەوتە دەکات. دەشڵێت "مێسی و مارادۆنا لە هەمان پێگەدان، بەڵام لیۆ لەپێش کریستیانۆ دێت".
 
ڤیرۆن باسی بردنەوەی جامی جیهان لەلایەن ئەرجەنتینەوە دەکات و دەڵێت "ئەوەی روویدا زۆر جوان بوو، وایکرد خەڵکی هەموو شتێکی دیکە لە ئەرجەنتین لەبیر بکەن، هەموو کێشەکانی وڵات، خۆشییەکی لە رادەبەدەرە، وەرزش دەکرێت یادگاری زۆر تاڵ لای تۆ دروستبکات، بەڵام دەتوانێت لە کاتێکی وەک ئێستاشدا هەموو ئەو یادەورەییە ناخۆشانە لەبیرت بباتەوە".
 
ڤیرۆن ئینجا باسی لیۆنێل مێسی کرد و گوتی "دەستکەوتەکانی لیۆنێل مێسی لە تۆپی پێدا سەرسوڕهێنەرن، پێموایە ئەو شایەنی کۆتاییەکەی لەو جۆرە بوو، ئەوە بۆ مێژوو و میراتەکەی زۆر گرنگ بوو، کێشەکە ئێستا ئەوەیە دوای ئەو چی بەسەر هەڵبژاردەی نیشتیمانی دێت، کارەکە ئاڵۆز دەبێت، ئەوەی لەگەڵ مارادۆنا روویدا ئێستا لەگەڵ مێسی دووبارە دەبێتەوە".
 
ئەو زیاتر لەبارەی لیۆوە گوتی "پێموانییە مێسی پێویستی بە بردنەوەی مۆندیال بوو بۆ ئەوەی لە ریزی گەورەکان بێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی دەزانم ئەو خاوەنی گیانێکی رکابەری بەرزە، پێموایە ئەو پێویستی بەوەبوو ئەو نازناوە بباتەوە بۆ دروستکردنی مێژووەکەی، دواجار ئەوەی کرد".
 
یاریزانی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتد، لە درێژەی لێدوانەکەیدا، گوتی "هەموو ئەوانەی هاوسەردمی مێسین بینیویانە چی بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کردووە، ئەو و مارادۆنا هەریەکەو لە سەردەمی خۆیدا هەموو شتێکیان بۆ ئەرجەنتین کردووە، ئەوان بەلای منەوە لە هەمان پێگەدان بەهۆی جامی جیهانییەوە، بەڵام کەس مێژووی مارادۆناش لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رەشناکاتەوە بە بەراورد بە مێسی".
 
لە کۆتاییشدا، ڤیرۆن باسی بەراوردی نێوان مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ کرد و گوتی "مشتومڕی بەراودرکردنی نێوان مێسی و کریستیانۆ بەردەوام دەبێت، بەڵام من پێموایە مێسی لەپێش کریستیانۆ دێت، بەڵێ ئەو هەنگاوێک لەپێش کریستیانۆیە".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە