رووداو – هه‌ولێر
یانه‌ی بارسێلۆنا راستیی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ئاشكراكرد، كه باس له گرێبه‌ستكردنی یانه‌كه له‌گه‌ڵ ئادریان رابیۆی یاریزانی پاریس سانجێرمان ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی لۆ پاریسیانی فه‌ره‌نسی سێشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، یانه‌ی كه‌ته‌لۆنی له‌گه‌ڵ رابیۆ رێككه‌وتووه بیگوازێته‌وه ریزه‌كانی، دوای ئه‌وه‌ی گفتوگۆی یاریزانه‌كه له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی شكستی هێنا.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌وه‌دا، رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی، كه له ئیداره‌ی بارسێلۆناوه نزیكه، رایگه‌یاندووه یانه‌ی بارسێلۆنا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تیده‌كاته‌وه رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ رابیۆدا هه‌بێت.
رۆژنامه‌ی ئیسپانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت به شێوه‌یه‌كی نموونه‌یی كار له‌و بابه‌ته بكات و پێش ئه‌وه‌ی دووپاتی بایه‌خدانی به یاریزانه‌كه بكاته‌وه، گفتوگۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس كردووه، ئه‌مه‌ش پێش ئه‌وه‌ی هاوینی رابردوو دوو ده‌سته‌واره پێشكه‌ش بكه‌ن، كه هه‌ردووكیان پێشتر ره‌تكرانه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سپۆرت، بارسێلۆنا له مانگی داهاتوو به شێوه‌یه‌كی یاسایی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رابیۆ ده‌كات، چونكه یاریزانه‌كه به هۆی ئه‌وه‌ی هاوینی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سانجێرماندا كۆتاییدێت، مافی هه‌یه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ر یانه‌یه‌ك بكات، كه بیه‌وێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ