دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنه‌ری یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی، هۆكاری گۆڕینی جواو فیلیكس له یاری خیتافی ئاشكراده‌كات.
له یه‌كه‌م گه‌ڕی لالیگادا، ئاتلێتیكۆ مه‌درید میوانداری خیتافی كرد و به تاكه گۆڵێك لێبرده‌وه، له‌و یارییه‌دا جواو فیلیكس تووشی پێكان بوو، كه سیمیۆنی له خوله‌كی 66 یۆرێنتی له‌جیاتی ئه‌و نارده نێو یاریگه، ئه‌مه‌ش ترسی له دڵی هه‌وادارانی یانه‌كه‌ی پایته‌خت دروستكرد.
سیمیۆنی له‌باره‌ی ئه‌و پێكانه‌ی فیلیكسه‌وه دڵنیایی دایه جه‌ماوه‌ری یانه‌كه‌ی و گوتی "پێكانه‌كه‌ی فیلیكس مه‌ترسیدار نییه".
راهێنه‌ری ئاتلێتیكۆ مه‌درید له‌و باره‌وه گوتی "له‌به‌ر ئه‌وه فیلیكسم له یارییه‌كه برده ده‌ره‌وه چونكه تووشی گرژبوونێكی ماسوولكه‌یی بوو، به‌ڵام ئه‌و له بارودۆخێكی باشدایه".
جواو فیلیكس له‌م هاوینه‌دا له یانه‌ی بێنفیكای پورتوگالییه‌وه په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی ئاتلێتیكۆ مه‌دریده‌وه كرد به‌رامبه‌ر 126 ملیۆن یۆرۆ، كه گرانترین گرێبه‌سته له مێژووی ئاتلێتیكۆ مه‌دریددا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ