ڤیدیۆ؛ بەیڵ و کیلینی یەکەم یارییان لە خولی ئەمریکا ئەنجامدا

18-07-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
گارێس بەیڵ
گارێس بەیڵ
نیشانەکردن گارێس بەیڵ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هەریەکە لە گارێس بەیڵ و جۆرجیۆ کیلینی بۆ یەکەمجار لە خولی ئەمریکا دەرکەوتن و بە درێسی یانەی لۆس ئانجلێس ئێف سییەوە یارییانکرد.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لۆس ئانجلێس ئێف سی رووبەڕووی یانەی ناشڤیل بووەوە و بەیڵ و هاوڕێکانی، بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
 
لە خولەکی 27 کریستیان ئارانگۆ گۆڵێکی بۆ لۆس ئانجلێس تۆمارکرد، لە خولەکی 43 هانی مختار ئەنجامەکەی بەلێدانی سزا یەکسانکردەوە، بەڵام دوای سێ خولەک لە دەستپێکردنی نیوەی دووەم خۆسێ سیڤۆنس گۆڵی بردنەوەی بۆ لۆس ئانجلێس تۆمارکرد.
 
لە یارییەکەدا جۆرجیۆ کیلینی بەشێوەی سەرەکی یارییکرد و لە خولەکی 60 گۆڕانکاریی پێکرا، گارێس بەیڵیش لە دوایین 20 خولەکی یارییەکەدا بەشداری کرد.
 
دوای بردنەوەی ئەم یارییە لۆس ئانجلێس ژمارەی خاڵەکانی لە پێشەنگی ریزبەندی بەشی رۆژئاوای خولەکە بۆ 42 خاڵ بەرزکردەوە، ناشڤیل لە پلەی پێنجەمە بە 30 خاڵ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە