رووداو دیجیتاڵ
یانەی واشنتن کاپیتالز لە یارییەکی بەهێزی خولی نیشتمانی هۆکی سەر شەختەدا، بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە میوانەکەی کالگاری فلایمزی بردەوە.
لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا یانەی کالگاری میواندار بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە هیچ پێشکەوتنی بەدەستهێنا، کە لە لایەنی هەردوو یاریزنای، ئادەم روزیکا و دیلۆن دوبییەوە تۆمارکران.
لە گێمی دووەمدا واشنتن ریمۆنتادای کرد و سەرەتا بە دوو گۆڵ وەڵامی دایەوە، یەکەم گۆڵی ماتیۆ فیلیپس تۆماریکرد، کە یەکەم گۆڵی بوو لە خولەکەدا بیکات و بەرامبەر تیپی پێشووی کالگاری بوو. گۆڵی دووەمیش لەلایەن کۆنێر مەکمایکڵەوە تۆمارکرا.
کاتی ئاسایی بە ئەنجامی 2-2 کۆتایی هات و لە ئەنجامدا یارییەکە بە لێدانی یەکلاکەرەوە یەکلایی بووەەوە، کاتێک یەڤگینی کوزنتسۆڤ گۆڵی بردنەوەی بۆ واشنتن کاپیتالز تۆمارکرد، و نەزیم کادری هەلی گۆڵی یەکسانکردنەوەی بۆ کالگاری لەدەستدا.
کاتێک یارییەکی خولی نیشتمانی هۆکی سەر شەختە بە یەکسانبوون کۆتاییدا، هەر تیپێک لێدانێکی یەکلاکەرەوەی دەبێت، کە یاریزانێک بە تەنیا هەوڵدادات بەرامبەر گۆڵپارێزی تیپی بەرامبەر گۆڵ بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ