رووداو ـ هه‌ولێر
له دووه‌م رۆژی كۆنگره‌ی ژیریی ده‌ستكرد، كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌رزشیی دوبه‌ی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و تایبه‌ت بوو به هه‌ڤركییه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا له بواری وه‌رزشییدا، به‌شێوه‌یه‌كی زانستی ده‌ركه‌وت كه لیۆنێل مێسی زۆر باشتره له كریستیانۆ رۆناڵدۆ.
ژیریی ده‌ستكرد، به‌شێكه له زانستی كۆمپیۆته‌ر، كار بۆ په‌ره‌پێدانی تواناكانی كۆمپیۆته‌ر ده‌كات، پێناسه زانستییه‌كه‌ی به‌مشێوه‌یه ده‌كرێت "زانست و ئه‌ندازیاری دروستكردن و به‌رهه‌مهێنانی ئامێری ژیره، بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنی مرۆڤ كاره‌كان راپه‌ڕێنن".
له كۆنگره‌ی ژیریی ده‌ستكرد له دوبه‌ی باس له كاریگه‌رییه‌كانی ژیریی ده‌ستكرد له بواری وه‌رزش و به‌كارهێنانی ئه‌و سیستمه بۆ شرۆڤه‌كردنی تواناكان و گه‌یشتن به ئه‌نجامی ورد كرا.
جێسی دیڤێس، له زانكۆی لیۆڤانی به‌لجیكی قسه‌ی كرد و میكانزمه‌كانی چۆنیه‌تی شرۆڤه‌كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی یاریزان و یانه‌كانی خسته‌ڕوو و به پرسیارێك نموونه‌یه‌كی هێنایه‌وه و گوتی "كامیان باشتره، لیۆنێل مێسی یان كریستیانۆ رۆناڵدۆ؟".
ئه‌گه‌رچی زۆر له‌وانه‌ی ئاماده‌ی كۆنگره‌كه بوون گوتیان رۆناڵدۆ، به‌ڵام جێسی دیڤێس، شرۆڤه‌یه‌كی ئاماری زۆر وردی خسته‌ڕوو كه ده‌ریده‌خات چالاكی مێسی له‌نێو یاریگه‌دا بریتییه له 1.21 به‌رامبه‌ر 0.61 بۆ رۆناڵدۆ، واته مێسی زۆر باشتره له رۆناڵدۆ.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ، ئاماژه‌ی بۆ كاریگه‌ری لایه‌نی ده‌روونی به‌سه‌ر ئاستی یاریزان و تیپه‌كانه‌وه كرد و گوتی "شرۆڤه‌كانمان ده‌ریانخستووه كه ئه‌و یاریزانه‌ی گوشاری كه‌متری له‌سه‌ره ئاستێكی باشتر پێشكه‌ش ده‌كات، به‌هه‌مان شێوه بۆ تیپه‌كانیش راسته".
جێسی دیڤێس، بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌ش یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی به نموونه هێنایه‌وه‌و گوتی "یاریزانانی لیڤه‌رپوول تووشی گوشارێكی زۆر ده‌بوون، به‌ڵام یانه‌كه كاری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و گوشاره كرد و به‌هۆیه‌وه نازناوی چامپیۆنزلیگی برده‌وه".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ