رووداو – هه‌ولێر
ئیڤان راكیتیچ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا به‌ڵێنێكی زۆر سه‌یری داوه ئه‌گه‌ر تیپی وڵاته‌كه‌ی نازناوی مۆندیال بباته‌وه.
راكیتیچ له لێدوانه‌كانی بۆ رۆژنامه‌ی لوپاریزیانی فه‌ره‌نسی گوتی: "ئه‌گه‌ر نازناوی مۆندیال به‌ده‌ست بهێنین، تاتۆیه‌ك له نێوچه‌وانم ده‌نه‌خشێنم، به‌ڵام سه‌ره‌تاش ده‌بێت پرس به هاوژینه‌كه‌م بكه‌م".
گوتیشی: "هه‌ست به‌وه‌ده‌كه‌م ملیۆنان كه‌س پشتگیریی ئێمه ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت له ئه‌رجه‌نتین، ئیسپانیا و ئه‌ڵمانیا و زۆر وڵاتی جیهانه‌وه نامه‌ی پشتگیرییم بۆ هاتووه".
ئه‌مڕۆ له یاریی كۆتایی مۆندیالی 2018ی رووسیا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا و فه‌ره‌نسا رووبه‌ڕووی یه‌كدی ده‌بنه‌وه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ