رووداو - هەولێر
جۆزیف سیب بلاتەر سەرۆكی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ئاشكرایكرد، دووچاری سەرسوڕمان بووە كاتێك مێسی بە باشترین یاریزانی مۆندیال دەستنیشانكراوە.
بلاتەر گوتی: ئەگەر راستیتان دەوێت، هەستم بە سەرسوڕمان و واقوڕمانكرد كاتێك لیۆنێل مێسی بە باشترین یاریزانی مۆندیال دەستنیشانكرا.
سەرۆكی فیفا لەگەڵ ئەوەشدا گوتی: "مۆندیال بەهەموو پێوەرەكان سەركەوتووبوو، بەڵام ناتوانم بڵێم باشترین مۆندیال بوو لە مێژوودا.
بلاتەر لە بارەی خەڵاتەكەی مێسییەوە رایگەیاند، لیژنەیەك، كە لە 13 كەس پێكهاتووە، باشترین یاریزانی دیاریكردووە و پێویستە بۆ ژمارە و داتاكان بگەڕێینەوە بۆ ئەوەی بزانین مێسی چۆن بووە بە باشترین یاریزانی مۆندیال، بە تایبەتی كە لە چوار یاریدا بە باشترین یاریزان دیاریكراوە.
بەخشینی خەڵاتی باشترین یاریزانی مۆندیال بە لیۆنێل مێسی، مشتومڕی زۆری دروستكرد، تەنانەت مارادۆنا و رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنیی نزیك لە یانەی بارسیلۆناش، خەڵاتەكەیان بە شایستەی مێسی نەزانی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ