رووداو - هەولێر
دوای تۆماركردنی گۆڵی دووەمی ئیتاڵیا لە تۆڕی ئینگلتەرا، ماریۆ بالۆتێلی هێرشبەری سەربەكێشە، لە بەردەم كامێراكاندا پەنجەی لەسەر دەمی دانا وەكو ئاماژەیەك بۆ بێدەنگبوونی جەماوەری ئینگلیزی.
ئیتاڵیا شەوی رابردوو لەیارییەكانی مۆندیالی بەڕازیلدا بە 2-1گۆڵ لە ئینگلتەرای بردەوە و ماریۆ بالۆتێلی لە خولەكی 50دا گۆڵی دووەم و سەركەوتنی ئازووریی تۆماركرد.
بالۆتێلی لەسەر شێوازی تایبەتیی خۆی ئاهەنگی گێڕا و لە بەردەم كامێراكاندا پەنجەی لەسەر دەمی دانا وەكو ئاماژەیەك بۆ بێدەنگبوونی جەماوەری ئینگلیزی.
بالۆتێلی كە پێشتر لە مانچستەر سیتیی ئینگلیزی یاریی دەكرد، پەیوەندییەكی خراپی لەگەڵ جەماوەری ئینگلیزی هەیە و كێشە و گرفتی لەگەڵ جەماوەری ئەوێ هەبوو.
ئیتاڵیا یاریی داهاتووی لەگەڵ كۆستاریكایە و هەلێكی دیكەیە بۆ سوپەرماریۆ بتوانێت گۆڵی دیكە تۆماربكات و ركابەریی بكات بۆ گۆڵكاری مۆندیال.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ