لێدوانی فەرمیی ئێران لەسەر سزادانی رۆناڵدۆ بە 99 قامچی

14-10-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ فاتیمە حەمامی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

باڵیۆزخانەی ئێران لە مەدرید، بەیاننامەیەکی فەرمی لەسەر ئەو هەواڵە دەرکرد، کە چەند رۆژێکە لە میدیا و سۆشیاڵ میدیادا بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبووەتەوە، سەبارەت بە سزادانی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالیی یانەی نەسڕی سعودی بە لێدانی 99 قامچی.
 
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە ئێران باسیان لەوە دەکرد کە رۆناڵدۆ سزای 99 قامچی بەسەردا سەپێنراوە، و هەر کاتێک رۆناڵدۆ سەردانی تارانی پایتەخت بکاتەوە، سزایەکەی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.
 
هەندێک لە پارێزەرانی ئێرانی سکاڵایان لەسەر رۆناڵدۆ تۆمارکردووە، چونکە رۆناڵدۆ فاتیمە حەمامیی خانمە نیگارکێشی لەباوەش گرتووە، کە خاوەن پێداویستی تایبەتە.
 
دۆن، مانگی ئەیلوولی رابردوو، کە بۆ یارییەکەی نێوان نەسڕ و پێرسپۆلیس لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا سەردانی ئێرانی کردبوو، بەدەم داواکاریی خانمە نیگارکێشەکەوە رۆیشت و سەردانی کرد.
 
باڵویزخانەی ئێران لە مەدرید، بەیاننامەیەکی لە سۆشیال میدیا لەسەر ئەم هەواڵە بڵاوکردەوە و رایگەیاند "بە تووندی رەتیدەکەینەوە کە هیچ بڕیارێک بۆ سزادانی هیچ وەرزشوانێکی نێودەوڵەتی لە ئێران دەرچووبێت".
 
ئاماژەی بەوەشکردووە "جێگەی نیگەرانییە کە ئەم هەواڵە بێ بنەمایە بڵاودەکرێتەوە".
 
هەروەها لە بەیاننامەکەی باڵیۆزخانەی ئیران لە مەدریددا هاتووە "سەردانە مرۆیییەکەی رۆناڵدۆ لەگەڵ فاتیمە حەمامی، لەلایەن هەموو خەڵکی ئێران و بەرپرسانی وەرزشی ئێرانەوە ستایش و پێشوازی لێکرا".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە