رووداو دیجیتاڵ
یانەی مانچێستەر سیتی، لەنێو 6 یانە یەکەمەکەی خولی نایابی ئینگلتەرادا، ژیرترین یانەیە لە رووی بازاڕی گواستنەوە، لەو کاتەوەی پێپ گواردیۆلا بووەتە راهێنەری یانەکە.
بەپێی داتا و ئامارەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە خولی نایابی ئینگلیزی، کارگێڕیی مانچێستەر سیتی زۆرترین قازانجی کردووە لە هاوینی 2016ـەوە تاوەکو ئەم هاوینە.
لە 8 ساڵی رابردووەوە، هەریەک لە یانەکانی مانچێستەر یونایتد و چێڵسی زۆرترین پارەیان لە فرۆشتنی یاریزاناندا خەرج کردووە و کەمترین قازانجیشییان لە فرۆشتنی یاریزاندا کردووە.
یانەی مانچێستەر سیتی لەم وەرزەدا زیاتر لە 200 ملیۆنی دەستکەوتووە لە فرۆشتنی یاریزانان، جولیان ئەلڤارێز، یان کۆتۆ، دێلاپ، سێرجی گۆمێز و هامیڵتۆن.
ریزبەندیی تۆپ 6 یانەکانی پرێمەرلیگ لە کڕین و فرۆشتنی یاریزاناندا لەو کاتەوەی گواردیۆلا پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی مانچێستەر سیتییەوە کردووە.
1 - مانچێستەر یونایتد 990 ملیۆن پاوەند
2 - چێڵسی 944 ملیۆند پاوەند
3 - ئارسیناڵ 718 ملیۆن پاوەند
4 - تۆتێنهام 589 ملیۆن پاوەند
5 - لیڤەرپوول 520 ملیۆن پاوەند
6 - مانچێستەر سیتی 425 ملیۆن پاوەند
لەو کاتەوەی پێپ گواردیۆلا هاتووەتە یانەی مانچێستەر سیتی، هەمیشە زۆرترین رەخنەی ئاراستەکراوە بەوەی کە یانەکە زۆرترین پارە لە کڕینی یاریزان خەرج دەکەن و بە زەبری پارە یاریزان پەلکێشی یانەکە دەکەن و هەموو نازناوەکانییان بەهۆی خەرجکردنی ئەو پارە زۆرەوەیە، بەڵام ئامارەکان پێچەوانەی ئەوە دەسەلمێنن و ئەو راستییە دووپات دەکەنەوە کە چەند یانەیەکی دیکە بەسەرکردایەتی چەند راهێنەرێکی گەورە پارەی زیاتریان لە گواردیۆلا خەرج کردووە، بەڵام نەیانتونیوە رکابەری خۆی و یانەکەی بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ