ڤیدیۆ؛ وەرزی نوێی خولی عێراق بۆ یاریزانە کوردەکان مێژوویی دەبێت

13-08-2024
سیڤەر بێستوون
ئەرکان مەنسوور، دانا کامەران
ئەرکان مەنسوور، دانا کامەران
نیشانەکردن ئەرکان مەنسوور دانا کامەران خولی ئەستێرەکانی عێراق
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەم ساڵ جیاواز لە ساڵەکانی پێشوو، ژمارەیەکی بەرچاوی یاریزانی کورد لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دەبینرێن
 
بردنەوەی نازناوێکی مێژوویی بۆ یانەی ئاکرێ و پێشآندانی ئاستێکی لەبیرنەکراو لە وەرزی رابردوو، کاروانی ئەوی لە خولی نایابی لە خولی نایابی کوردستانەوە بردە خولی ئەستێرەکانی عێراق. 
 
ئەرکان مەنسوور، باشترین یاریزانی وەرزی رابردووی خولی کوردستان، بە درێسی دهۆکەوە ئامانجی خۆی لەم وەرزەدا دەخاتەروو 
 
ئەرکان مەنسوور: ئامانجی من ئەوەیە، ببمە باشترین یاریزانی خولی ئەستێرەکانی عێراق و لە داهاتوودا یاریی بۆ هەڵبژاردەی عێراقیش بکەم.  
 
شرۆڤەکارێک پێی وایە یاریزانی کورد توانای یاریکردنییان هەیە لە خولی ئەستێرەکانی عێراقدا.
 
هەردی مالیک، شرۆڤەکاری وەرزشی بە رووداوی گوت "خولی عێراق تاکە رێگایە بۆ ئەوەی یاریزانی کورد تییایدا پیشەگەر بێت، دڵنییایش دەدەم کە یاریزانی کورد لە تواناییاندا هەیە لەگەڵ تەکتیک و تەکنیکی خولی عێراقی خۆی بگونجێنێت."
 
دانا کامەران، گۆڵکەرە گەرمانییەکەی وەرزی رابردووی خولی نایابی کوردستان ،کە لە 31 یارییدا 18 گۆڵی بۆ پێشمەرگەی هەولێر تۆمارکرد، لەگەڵ ئەوەی دەستەوارەی زیاتری بۆ هاتبوو، بەڵام یارییکردنی لەژێر سەرپەرشتی بابۆ بەلاوە باشترین بوو و دەیەوێت لەگەڵ ئەو راهێنەرە کاروانی یارییکردنی دەوڵەمەندتر بکات، لە وەرزی نوێدا، یاریزانەکە بەدرێسی یانەی هەولێرەوە بەشداری لە خولی ئەستێرەکانی عێراقدا دەکات.
 
لە وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا، جگە لەوەی چەند یاریزانێک لە خولی نایابی کوردستانەوە چوونەتە خولی ئەستێرەکانی عێراق، لەسەر ئاستی یانە بەنێوبانگەکانی عێراقیش چەند یاریزانێکی کورد دەبینرێن، ئاکام هاشم، رێوان ئەمین و ئەحمەد زیرۆ لە یانەی شورتە، هیران ئەحمەد، محەممەد سامی و عەلی شاخەوان لە یانەی جەوییە و ئیبراهیم غازی لە یانەی زەورا یاری دەکەن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە