پاریس سانجێرمان چاوی لە ئەستێرەیەکی گەورەی لیڤەرپوولە

13-03-2024
ئاسوودە پێشەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی چاوی لە ئەستێرەیەکی گەورەی لیڤەرپوولە و دەیەوێت بیگوازێتەوە ریزەکانی. 
 
هەواڵی رۆیشتنی کیلیان ئێمباپێ لە پاریس و پەیوەندیکردن بە ریال مەدریدەوە، رۆژ بە رۆژ روو لە زیادبوونە. یانە پاریسییەکەش لە ئێستاوە بەدوای جێگرەوەیەکدا دەگەڕێت و دەیەوێت بە هێنانی ئەستێرەیەکی گەورە شوێنی پڕبکاتەوە. 
 
بەپێی میدیاکان، پاریس سانجێرمان زۆر بە تواناکانی لویس دیاز، هێرشبەری یانەی لیڤەرپوول سەرسامە و دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵدا بکات، نرخی گواستنەوەی یاریزانەکەش بە 120-145 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت.
 
گواستنەوەی دیاز بۆ پاریس سانجێرمان کارێکی ئاسان نابێت، چونکە سەرەڕای نرخە بەرزەکەی، چەندین یانەی دیکەی وەک بارسێلۆنا و ئەیسی میلانیش چاودێری یاریزانەکە دەکەن و دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵدا بکەن.   
 
ئەمە کاتێکدایە، کە لە ماوەی رابردوودا هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە کە پاریس چاوی لە تواناکانی رافایێل لیاوی هێرشبەری ئەیسی میلانە و دەیەوێت بۆ شوێنی ئێمباپێ بیگوازێتەوە، کە پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەکە بەجێبهێڵێت.
 
دیاز لە هاوینی 2022 بەبڕی 47 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی پۆرتۆوە پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کرد، لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەکەی بەشداری 38 یاری کردووە و 11 گۆڵ و 5 ئاسیستی هەیە. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە