رووسییەکان گرێبەست لەگەڵ خولی لالیگا دەکەن

14-11-2018
خالید حوسێن
دەیانەوێ زیاتر گرنگی بە خولی لالیگا بدەن
دەیانەوێ زیاتر گرنگی بە خولی لالیگا بدەن
نیشانەکردن لالیگا
A+ A-

رووداو - مۆسکۆ

کۆمپانیای وەرزشیی فۆنبێتی رووسیی و لالیگای ئیسپانی کۆمەڵێک گرێبەستیی وەرزشییان واژۆکردن، ئەوەش بەمەبستی دروستکردنی هاریکاریی و هەمانگیی لەنێوانیاندا. 

لەمەودوا ریکلامەکانی کۆمپانیا رووسییەکە لەسەر شاشەی ناو یارییەکانی لالیگای ئیسپانی پەخشدەکرێن، هەروەها یارییەکانی لالیگا بەشێوەیەکی فراوانتر لە رووسیا پەخشدەکرێن.

جیاواز لە زۆربەی وڵاتانی دیکەی جیهان لە رووسیا هاندەرانی وەرزشەکانی دیکە زیاترن لە هاندەرانی تۆپی پێ، ئەوەش بەدیدی زۆر لەچاودێرانی وەرزشی هۆکارەکەی ئەوەیە کە تاوەکو مۆندیالی 2018 هەڵبژاردەی تۆپی پێی رووسیا ئاستی وای پێشکەشنەکردووە کە تۆپی پێ لای جەماوەری رووسیا خۆشەویست بکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە