مۆرینیۆ: 15 ساڵ لەمەوبەر رەتمکردەوە ببمە راهێنەری ئینگلتەرا

12-09-2024
دیاری حەسەن
نیشانەکردن جۆزێ مۆرینیۆ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ
جۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری ئێستای یانەی فێناربەخچەی تورکی لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند کە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا داوایان لێی کردووە ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەکە.
مۆرینیۆ دەربارەی راهێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەکان لێدوانێک دەدات و مشتومڕەکە یەکلاییدەکاتەوە، ئەو راهێنەرە رایدەگەیەنێت کە ئەو لە پلانیدا نییە ببێت بە راهێنەری هیچ هەڵبژاردەیەک لە ماوەیەکی نزیکدا.
مۆرینیۆ دەڵێت "من کەسێکم وزەیەکی زۆرم هەیە، بۆچی راهێنەری تیپێک بم لە مانگێکدا 1 یان 2 راهێنان ئەنجام بدات؟ یاخود چەند مانگێک جارێک لە پاڵەوانێتییەکی گەورە یاری بکات، پێم خۆشە هەفتەی سێ جار راهێنان بکەین"
دەربارەی ئەو کاتەی ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەیەک دەڵێت "پێم باش نییە و پێم خۆش نییە ئێستا ببمە راهێنەری هەڵبژاردە، ئەو کاتە دەبمە راهێنەری هەڵبژاردە، کە وزەم نەمابێت"
باسی ئەوەش دەکات کە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا داوایان کردووە ئەو راهێنەرە پۆرتوگالییە ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەکەیان و دەڵێت "15 ساڵ لەمەوبەر، داوام لێکرا ببمە راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، بەڵام رەتمکردەوە"
جۆزێ مۆرینیۆ ئێستا راهێنەری یانەی فێناربەخچە، لەگەڵ ئەو یانەیە پلەی یەکەمی خولی تورکی گرتووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە