رووداو دیجیتاڵ
رودی ڤۆلەر، راهێنەری کاتیی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییە دۆستانەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی فەرەنسا، باس لە دوورخستنەوەی هانزی فلیک و رەوشی هەڵبژاردەی ئەڵمانیای کرد و دووپاتیکردەوە "لەو بارودۆخەدا چیدی نەدەکرا بەردەوام بێت".
راهێنەری کاتیی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، باسی لەوە کرد کە فلیک هێشتا راهێنەرێکی نایابە و پەیوەندی نیوانیان زۆر باشە.
ئەمە پوختەی قسەکانی رودی ڤۆلەری راهێنەری کاتیی هەڵبژاردەی ئەڵمانیان:
هەرچەندە من بەڕاستی باوەڕم وابوو تەنانەت پێش یارییەکەمان بەرامبەر ژاپۆن کە هێشتا دەتوانین هەردوو یاریی دۆستانەمان بەڕێوەببەین و بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ هانزی فلیک، بەڵام ئەمە لەو بارودۆخەدا چیدی نەدەکرا بەردەوام بێت، بۆیە لەم دۆخەدا ناچاربووین لەم قۆناخە نائاساییەی نێوان دوو یارییدا پشتێنەی سەلامەتی رابکێشین. بێگومان من بەداخەوەم بۆ هانسی. هێشتا پەیوەندییەکی بەهێزمان لە نێواندا هەیە، بەڵام بەداخەوە هیچ رێگەیەکی دیکەمان نەبوو. بێگومان هێشتا راهێنەرێکی نایاب و ئەو بۆچوونی من لەسەر خۆی دەزانێت، بەڵام لەم بارودۆخەدا ناچاربووین هەڵوێست وەربگرین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ