بەفەرمی گرێبەستی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ نوێکرایەوە

12-05-2016
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ماوریسیۆ پۆچێتینۆ
A+ A-


رووداو – هەولێر

یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی بەفەرمی گرێبەستی ماوریسیۆ پۆچیتێنۆ، بەڕێوەبەری هونەری یانەکەی نوێکردەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی تۆتێنهام هەواڵەکەی پشتراستکردووەتەوە و گرێبەستی راهێنەرەکەی تاوەکو ساڵی 2021 نوێکرایەوە، بەمەش یانەکە گورزێکی گەورەی لە یانەی مانچێستەر یونایتددا لە کاتێکدا دوو رۆژ پێش ئێستا سێر ئەلێکس فێرگسۆن لەگەڵ پۆچیتێنۆ کۆبووە بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو ئەو راهێنەرە شوێنی لویس ڤان خال بگرێتەوە.



رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی رایگەیاندووە، راهێنەرەکە بەپێی گرێبەستە نوێیەکەی تاوەکو ساڵی 2021 لە مەشقدانەوەی سپێرز بەردەوام دەبێت.

ماوریسیۆ پۆچیتێنۆ لەگەڵ تۆتێنهام لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و تاوەکو دوایین گەرەکانی خولەکە رکابەریی لەسەر بردنەوەی نازناوی خولەکە کرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە