گرێبەستەکەی دیماریا درێژکرایەوە

12-03-2021
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ماوەی گرێبەستەی ئەنخێل دیماریای ئەستێرەی ئەرجەنتین بۆ ساڵێکی دیکە درێژکردەوە. 


یانە فەرەنسییەکە لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا رایگەیاند: "بڕیارماندا ساڵێکی دیکە بۆ ماوەی گرێبەستەکەی دیماریا درێژبکەینەوە، لەگەڵ ساڵێک کە ئارەزوومەندانە دەتوانێ ساڵێکی دیکەش ماوەی گرێبەستەی درێژبکرێتەوە، واتە لە هاوینی 2022 ماوەی گرێبەستەکەی دیماریا لەگەڵ پاریس کۆتاییدێت". 

یاریزانە تەمەن 33 ساڵییەکەی پاریس سانجرێرمان لە هاوینی ئەمساڵ ماوەی گرێبەستەکەی کۆتاییدێت، ئێستا یانەکە لە هەوڵدایە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی هەریەکە لە نەیمار داسیلڤا و کیلیان ئیمباپێ. 

دیماریا لە ساڵی 2015 لە یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزییەوە پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسیەوە کرد، تاوەکو ئێستا لە سەرجەم کێبڕکێکان لە 248 یاری بەشداریی کردووە، لەو ماوەیەدا 87 گۆڵی تۆمار کردووە، هەروەها 104 ئاسیستیشی هەیە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە