ڤیدیۆ؛ کارلۆس ئەلکاراز مێژوویەکی نوێی لە پاڵەوانێتی کراوەی ئەمریکادا تۆمارکرد

10-09-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
Photo by KENA BETANCUR / AFP
Photo by KENA BETANCUR / AFP
نیشانەکردن پاڵەوانێتی کراوەی تێنسی ئەمریکا کارلۆس ئەلکاراز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کارلۆس ئەلکاراز، تێنسزانی لاوی ئیسپانی مێژوویەکی نوێی لە پاڵەوانێتی کراوەی ئەمریکادا تۆمارکرد و بووە بچووکترین تێنسزان لە تەمەنی 19 ساڵیدا بگاتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
 
ئەلکاراز لە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا، بەرامبەر فرانیسیس تیافۆی ئەمریکی یارییکرد و لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا یارییەکی دراماتیکیی لێبردەوە و خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
 
تێنسزانە ئیسپانییەکە کۆمەڵەی یەکەمی دۆڕاند، بەڵام دوو کۆمەڵەی لەسەریەکی بردەوە، پاشان تیافۆی بەهێزەوە گەڕایەوە و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و یارییەکەی بردە کۆمەڵەی پێنجەم و یەکلاکەرەوە.
 
دوای 4 کاژێر و 19 خولەک، کارلۆس ئەلکاراز، بە شەش حەوت، شەش سێ، شەش یەک، شەش حەوت و شەش سێ یارییەکەی بردەوە و چووە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە و دەیەوێت نازناوی پاڵەوانێتییەکە بباتەوە و سیناریۆی پیت سامپراس دووبارەبکاتەوە، کە لە 1990ـەوە لە تەمەنی 19 ساڵیدا بووبووە پاڵەوان.
 
 
لە یارییەکی دیکەی قۆناخی پێشکۆتاییدا، کاسپەر رودی نەرویجیش ناوی چووە نێو مێژووی پاڵەوانێتییەکە کاتێک سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر کارین خاشانۆڤی تێنسزانی رووسی بەدەستهێنا.
 
رودی پێنجەمی ریزبەندی جیهان و تێنسزانە 23 ساڵەکەی نەرویج، بەهێزەوە لە یاریگەدا دەرکەوت، کۆمەڵەی یەکەمی دوای رکابەرییەکی زۆر بە 7-6 بردەوە.
 
لە کۆمەڵەی دووەمدا، ئاستی خاشانۆڤ دابەزی و رود ئەو کۆمەڵەیەشی بە شەش دوو بردەوە، بەڵام لە کۆمەڵەی سێیەمدا بە حەوت پێنج دۆڕا.
 
لە کۆمەڵەی چوارەمی رکابەریی هەردوولادا، بە شەش دوو لە بەرژەوەندی کاسپەر رود کۆتاییهات، تێنسزانە نەرویجییەکە گەیشتە یاریی کۆتایی و لەگەڵ کارلۆس ئەلکاراز، رکابەری لەسەر بردنەوەی یەکەم نازناویان دەکەن لە پاڵەوانێتییەکانی گراندسلامدا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە