گرێبەستە شکستخواردووەکانی وەرزی رابردووی پرێمەلیگ

10-07-2015
سه‌نگه‌ر ستار
رووداو
رووداو
نیشانەکردن پرێمەرلیگ
A+ A-

گرێبەستە شکستخواردووە گرانبەهاکانی وەرزی رابردووی پرێمەرلیگی ئینگلیزی لە ئانخێل دیماریاوەو تاوەکو ماریۆ بالۆتێلی.


چوار یاریزان لە وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ لە خولەکانی دیکەی ئەوروپا چوونە یانەکانی پرێمەرلیگ بەڵام چ چونێک، بە گرێبەستی گرانبەها و مووچەی هەفتانەی زەبەڵاح، کە کۆی گشتی بەهای گرێبەستی ئەو چوار یاریزانە نزیکەی 240 ملیۆن پاوەند بوو، کەچی ئەو شەش یاریزانە نەیانتوانی هیچ نازناوێک بۆ یانەکەیان دەستەبەر بکەن و بەڵکو نەیانتوانی ئاست و توانای خۆشیان لە یاریگەکان بسەلمێنن و ئەوەندە رەزایان لای هاندەرانبیان قورس بووە کە کەمپین بۆ فرۆشتن و تەنانەت وشەی لە کۆڵکردنەوە بۆیان بەکاربێنن، ریزبەندی ئەو چوار یاریزانەش بەم شێوەیەن.

یەکەم، ئانخێل دیماریای ئارجێنتینایی کە ساڵی پار بە هەوڵ و تەقەڵایەکی زۆرەوە تاوەکو مانچێستەریونایتد توانی ئەو یاریزانە لە ریال مەدرید بکڕێت و ئەوەندە پەسنی ئەو یاریزانە لە ئینگلتەرا کرابوو، هەوادارانی شەیتانەکان لە پێش چاویان ببووە سوپەرمان و فریادرەسی یانەکەیان، کاتێک بە مووچەی هەفتانەی 200هەزار پاوەند و گرێبەستی 60 ملیۆن یۆرۆ بووە بەچکە شەیتان، کەچی ئاستی ئەوەندە خراب بوو، کە تەنیا لە 27 یاریی بەشداریکرد و سێ گۆڵی تۆمار کرد و نرخی هەرگۆڵێکی لەسەر مانیو بە زیاتر لە 2 هەزار دەفتەر دۆلار وەستاوە.

دووەم یاکۆم مانگالا، بە هەوڵی دوو ساڵ و پارانەوەی زۆر و هاموشۆی بەردەوامی بەرپرسانی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بۆ یانەی پۆرتۆی پرتوگالی تاوەکو هەردو لا رازیبوون بە گرێبەستێکی 42 ملیۆن یۆرۆ چووە ریزی ستیزن، کەچی ئەو بەرگریکارە تەنیا دوو ئەسیستی دروستکردو نەیتوانی بەشیوەیەکی پۆڵاین بەرگری لە گۆڵەکەی بکات و ئاستێکی ئەوەندە خرابی پێشکەش کرد کە هاندەرانی ستیزن لە نێو یاریگە هاوار بکەن مانگالامان لە کۆڵ بکەنەوە.


سێیەم، خوان کوادرادۆ،ئەو ناوەی داواکراوبوو لە ئەڵمانیا و ئیسپانیا و ئینگلتەرا و تورکیا، بەڵام چێڵسی بە مووچەی هەفتانەی 85 هەزار پاوەند و گرێبەستێکی 27 ملیۆن یۆرۆوە لە فیۆرێنتیناوە گواستەوە ریزەکانی، کەچی لە ژێر سەرپەرشتی مۆرینۆ تەنیا لە 12 یاریی بەشداری کرد کە چوار جار سەرەکی بوو، بەڵام نەیتوانی یەک گۆڵیش تۆمار بکاتو تاکە ئەسیستێکیشی نەکرد، کەواتە چێڵسی کڕینی ئەو یاریزانە بووە ماڵوێرانی رەنج بەخەسار.

چوارە فلیپی لویسی بەرگریکاری برازیلی و یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید کە ساڵی رابردوو بووە شین پۆشی لەندەن بە مووچەی هەفتانەی 75 هەزار پاوەند و گرێبەستی 16 ملیۆن یۆرۆ بەڵام ئاستی ئەوەندە خراب بوو، کە بەرپرسانی بلو ئێستا دەیانەوەێ بە نیوەی نرخی خۆی بیگەڕێنەوە رۆخیبلانکۆس.

دوا یاریزان ماریۆ بالۆتێلی، کاتێک هاندەران هەواڵی گەرانەوەی ماریۆیان لە میلانەوە بۆ لیڤەر پوول پێگەیشت دڵخۆشبون و وایان زانی باشترین جێگرەوەی سوارێزی گۆڵکاری یانەکەیانە، نەیانزانی سحری ئەو یاریزانە پووچەڵ دەبێتەوە بەشێوەیەک خراب دەبێت کە هیچ هێرشبەرێکی ئەو یانەیە لە مێژوودا بەقەد بالۆ خراب نەبووە، کە ئەو هەموو مەەچە زۆرەی هەیەتی، کەچی لەکۆی 16 یارییدا تەنیا گۆڵێکی کردووە واتە ئەو گٶلە تاکانەیەی ماریۆ لەسەر لیڤەرپوول بە 1600 دەفتەر دۆلار وەستاوە.



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە