هەولێر ماڵئاوایی لە جامی عێراق کرد

10-01-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی هەولێر
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی هەولێر ماڵئاوایی لە رکابەرییەکانی جامی عێراق کرد، دوای ئەوەی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی پاڵەوانێتییەکەدا بە یانەی زەورا دۆڕا.

یارییەکە لەنێو یاریگەی فەرەنسۆ هەریری بەڕێوەچوو و هەولێر نەیتووانی سوود لە یاریگە و هاندەرانی وەربگرێت و بە گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ تووشی شکستبوو.

سەرەتا لە خولەکی 5 میران خەسرەو گۆڵێکی بۆ یانەی هەولێر تۆمارکرد، بەڵام زەورا خۆی بەدەستەوە نەدا و دوو  گۆڵی لە رێگەی یاریزانان ئەحمەد جەلال و ئەحمەد فازل تۆمارکرد و یارییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاییکردەوە و بە ئەنجامی یاریی چوون و گەڕانەوە بە 2-1 گەیشتە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە