رۆناڵدۆ هۆکاری بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزان ئاشکرادەکات

10-01-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-

رووداو- هەولێر

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی ریال مەدرید دوای بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان لە ساڵی 2016 هۆکاری بەدەستهێنانی ئەو خەلاتە ئاشکرادەکات.

رۆناڵدۆ پۆستێکی لەسەر ئەکاونتی فەرمی خۆی لە فەیسبووک نووسیوویەتی تۆ ناتوانیت خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان بەرزبکەیتەوە ئەگەر تیپەکەت نەبێت، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ هەڵبژاردەی پۆرتوگال و ریال مەدرید کە رۆناڵدۆ لە قسەکانیشیدا سوپاسی هەردوولای کرد کە هاوکاری بوون تاوەکو خەڵاتەکەی بەدەستهێنا.



شەوی رابردووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بۆ یەکەمجار دوای جیابوونەوەی لە گۆڤاری فرانس فوتبووڵ خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان ( The Best) پێشکەشکرد و کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای بردنەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یۆرۆی 2016، جامی جیهانی یانەکان، خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپا و باڵۆن دۆر وەک باشترین یاریزانی جیهانیش لەلایەن فیفاوە دەستنیشانکرا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە