ڤیدیۆ: ئیسپانیۆل له‌ ریال مایۆركای برده‌وه‌

09-02-2020
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ئیسپانیۆل ریال مایۆركا
A+ A-

رووداو ـ هه‌ولێر

یانه‌ی ئیسپانیۆل به‌ تاكه‌ گۆڵێك له‌ ریال مایۆركای برده‌وه‌و 3 خاڵی زۆر گرنگی خسته‌ نێو هه‌گبه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی.

یارییه‌كه‌ له‌ شاری بارسێلۆنا له‌سه‌ر یاریگه‌ی پاوه‌ری تایبه‌ت به‌ ئیسپانیۆل به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌مدا هه‌ردوو یانه‌ نه‌یاتوانی تۆڕی گۆڵی یه‌كدی بهه‌ژێنن.

له‌ نیوه‌ی دووه‌مدا و له‌ خوله‌كی 58 رائوول دی تۆماس تاكه‌ گۆڵی یارییه‌كه‌ی بۆ تیپی خاوه‌ن یاریگه‌ به‌ده‌ستهێنا و یارییه‌كه‌ به‌ بردنه‌وه‌ی ئیسپانیۆل كۆتاییهات.

ئیسپانیۆل كه‌ به‌ر له‌م یارییه‌ به‌ 15 خاڵ پله‌ی كۆتایی ریزبه‌ندی گرتبوو، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده‌ 18 خاڵ و پله‌یه‌ك چووه‌ پێشه‌وه‌، ریال مایۆركاش به‌ هه‌مان ژماره‌ی خاڵه‌كانی ئیسپانیۆل له‌ پله‌ی حه‌ڤده‌مه‌.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە