رووداو-سلێمانى
فیدراسیۆنى تۆپی پێی كوردستان رایگەیاند، شەممەی داهاتوو كۆبوونەوەی هونەری و تیروپشكی وەرزی نوێی خولی پلە یەكی كوردستان ئەنجامدەدرێت.
به پێى بڵاوكراوهیهكى فیدراسیۆنهكه لە كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆیدا بڕیاریداووه، كە شەممەی داهاتوو 19-12-2015 كۆبوونەوەی هونەری خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان بۆ وەرزی نوێی 2015-2016 لە هۆڵی كۆنگرەی رۆژنامەوانیی یانەی هەولێر ئەنجامبدرێت، كە تێیدا سەرپەرشتیاری تیپی یانە پلە یەكەكان ئامادە دەبن.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر دەستنیشانكردنی كات و شوێنی یارییەكانی وەرزی نوێ و شێوازی بەڕێوەبردنی خولەكە دەكرێت و هەروەها تیروپشكی وەرزی نوێی خولەكەش ئەنجامدەدرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ