جواو كانسێلۆ، به‌رگریكاری پورتوگالی له دوای رۆیشتین بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئینگلیزی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانیدا خۆشحاڵی خۆی به‌و گڕیبه‌سته نیشاندا و به هه‌نگاوێكی گرنگ له كاروانی وه‌رزشیی خۆی وه‌سفكرد.
كانسێلۆ، ته‌مه‌ن 25 ساڵان، گوتی "من زۆر دڵخۆشم، ئه‌م یانه‌یه زۆر گه‌وره‌یه، دڵخۆشم له‌به‌رئه‌وه‌ی له خولی ئینگلیزی یاری ده‌كه‌م، هه‌میشه حه‌زمكردووه لێره یاری بكه‌م، ئه‌مه هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه له كاروانی وه‌رزشیمدا".
ئه‌و یاریزانه كه تاوه‌كو ساڵی 2025 یاری بۆ پاڵه‌وانی پرێمه‌رلیگ ده‌كات، زیاتر گوتی "مانچێسته‌ر سیتی تیپێكی نزیكه له كه‌مال و بێ كه‌موكوڕی، شێوازی یاریكردنی نایابه، به‌رده‌وام هێرش ده‌بات، له هه‌مانكاتدا به‌رگریش ده‌كات، ئه‌مه سه‌رسوڕهێنه‌ره و هه‌موو بینه‌رێك هیوای سه‌یركردنی ده‌كات. ئه‌م لایه‌نه هۆكارێكی هاتنم بوو بۆ ئێره".
كانسێلۆ له كۆتاییدا گوتیشی "من شانازی به‌وه ده‌كه‌م كه لێره یاری ده‌كه‌م و به په‌رۆشم بۆ ده‌ستكردن به یاری".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ