رووداو دیجیتاڵ
یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی نوێکردنەوەی گرێبەستی لویس ئێنریکی، راهێنەری ئیسپانی و 6 یاریزانی دیکەی ریزەکانی تیپەکەی راگەیاند.
پاریس سانجێرمان پێش یارییەکەی بەرامبەر مۆناکۆ، کە لەسەر یاریگای پارک دی پرێنس لە گەڕی 21ـی خولی فەرەنسا بەڕێوەچوو، گرێبەستە نوێیەکانی ئاشکراکرد.
ئێنریکی گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2027 نوێکردەوە، یانە پاریسییەکەش گرێبەستی ئەشرەف حەکیمی، نونۆ مێندێز و ڤیتینیای تاوەکو هاوینی 2029 نوێکردەوە.
پێش ئەوەش پاریس سانجێرمان پەردە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانە لاوەکەی ئیبراهیم ئێمبای و نوفەل ئەلحەناش تاوەکو هاوینی 2027 و یۆرام زاگی تاوەکو هاوینی 2028 لابدات.
یانەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ژمارەیەک یاریزانی لاو گرێبەستی نوێیان واژۆکردووە، دیارترینیان یاریزانی فەرەنسی یۆرام زاگییە، کە تاوەکو هاوینی 2028 درێسی یانەی پاریسی لەبەردەکات.
ئەمە جگە لەوەی دووانەی نوفەل ئەلحەناش و ئیبراهیم ئێمبای یەکەم گرێبەستی پیشەگەرانەیان واژۆکردووە و تاوەکو هاوینی 2027 لە یاریگای پارک دی پرێنس دەمێننەوە.
حەکیمی لە هاوینی 2021 لە ئینتەرمیلانەوە بەبڕی 60 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە کرد.
حەکیمی لەو کاتەوەی پەیوەندی بە یانەی سانجێرمانەوە کردووە، پێگەی خۆی وەک یاریزانێکی گرنگ لە پێکهاتەی سەرەکی جێگیر کردووە و لە زیاتر لە یارییەکدا نیشانەی کاپتنیی تیپەکەی بەستووە.
لویس ئێنریکی، بەم دواییە رایگەیاند، تیپەکەی بەبێ کیلیان ئێمباپێ لە رووی هێرشبردن و بەرگرییەوە باشترە، بۆیە پێدەچێت ئەو راهێنەرە متمانەی زۆری بە تیپەکەی هەبێت، هەر بۆیەش گرێبەستەکەی نوێکردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ