بەهۆی جیبرالتارەوە، مۆراتا و رۆدری سزادران

07-08-2024
دیاری حەسەن
نیشانەکردن رۆدری ئەلڤارۆ مۆراتا هەڵبژاردەی ئیسپانیا
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ

ئەلڤارۆ مۆراتا و رۆدری، یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپاوە بۆ یارییەک راگیران.
 
دوای سکاڵایەکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیبرالتار، ئەو دوو یاریزانە لەبەر وتنەوەی دروشمی دژ بەو وڵاتە لە ئاهەنگەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، لەلایەن یۆفاوە سزادران و هەردوو یاریزانەکە بۆ یارییەکی ئیسپانیا لە پاڵەوانێتییەکی سەر بە یەکێتی تۆپی پێ ئەوروپا راگیران.
 
لە ئاهەنگەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەرکەوت کە ئەو دوو یاریزانە دروشمی "جیبرالتار ئیسپانییە" دەڵێنەوە و ئەو وڵاتە بە سووکایەتیکردن بە سەروەری وڵاتەکەیان لە قەڵەمیاندا.
 
جیبرالتار،دەکەوێتە خوارووی دوورگەی ئیبیری و تاکە وڵاتە کە سنووری وشکانی لەگەڵ ئیسپانیادا هەیە، بەڵام سەرەڕای ئەوە، جیبرالتار بە زەوییەکی سەر بە بەریتانیا دادەنرێت. 
 
ئەگەرچی جیبرالتار رووبەرەکەی تەنیا 6،8 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، بەڵام ساڵانێکە بەریتانیا و ئیسپانیا لە ململانێی سیاسیدان لەسەر ئەو وڵاتە کە گرنگییەکی زۆری هەیە لەڕووی بازرگانییەوە.
 
بڕیاری راگرتنی مۆراتا و رۆدری، راستەوخۆ دەڕواتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەو دوو یاریزانە لە یاریی هەڵبژاردەکەیان بەرامبەر سێربیا کە لە مانگی داهاتوودا ئەنجامدەدرێت، ئامادە نابن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە