رووداو دیجیتاڵ
ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری یانەی مانچێستەر سیتی، دووپاتی دەکاتەوە کە هەموو شتێک دەکەن لەپێناو بردنەوەی نازناوی خولی یانە پەڵەوانەکانی ئەوروپا، دەشڵێت "یەک یاریمان ماوە و چانسی بەدەستهێنانی دەستکەوتێکی مێژووییمان هەیە".
ئامادەکارییەکانی یانە مانچێستەر سیتی بۆ ئەنجامدانی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەردەوامن، کە بڕیارە 10ـی ئەم مانگە لە ئیستەنبوڵ رووبەڕووی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی ببێتەوە.
ئێرلینگ هالاند، لەسەر ئامادەکارییەکانیان بۆ یارییەکە، قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و گوتی "بێگومان هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەم، بەڵام دڵنیام تیپەکەمان باشە و بێگومان دەبێت هەموو هەوڵێک بدەین بۆ ئەوەی بتوانین ئەو کارە بکەین و یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ببەینەوە".
ئەو زیاتر گوتی "یەک یاریمان ماوە و چانسی بەدەستهێنانی دەستکەوتێکی مێژووییمان هەیە، منیش هەموو شتێک کە لە توانامدایە دەیکەم بۆ بەدەستهێنانی ئەو دەستکەوتە".
ئەستێرە نەرویجییەکە، کە بە تۆمارکردنی 12 گۆڵ، گۆڵکاری چامپیۆنزلیگە، دووپاتیکردەوە "سەرسوڕهێنەر دەبێت، ئەگەر چامپیۆنزلیگ ببەینەوە، بێگومان بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا خەونێکی گەورەیە".
هالاند گوتیشی "هەروەک پێشتریش گوتوومە هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ ئەوەی ئەو خەونەم بەدیبهێنم، هیوادارم بتوانین هەموو هەوڵێکمان بدەین و سەرکەوتن بەدەستبهێنین و نازناوەکە ببەینەوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ