رووداو دیجیتاڵ
رەفیق سەعید، راهێنەری یانەی چوارقوڕنە، بۆ رووداو ئاشکرای کرد "لە سەرەتای وەرزدا ئامادەکارییەکانی یانەی چوارقوڕنە خراپ بوون و کەموکوڕی لە پێکهاتەکەیدا هەبوو".
یانەی چوارقوڕنە، ئێستا بەسەرکردایەتی رەفیق سەعید ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و ئێستا یانەکە لە پلەی 14ـەوە گەیشتووەتە پلەی 8ـەم.
رەفیق سەعید، راهێنەری یانەی چوارقوڕنە لەسەر وەرگرتنی پۆستی راهێنەری یانەکە، بە رووداوی گوت "کاتێک بڕیارم دا ئەرکی راهێنەرایەتیکردنی یانەی چوارقوڕنە وەربگرم، نزیکەکانم پێیانگوتم لەپێناو ناو و مێژووی خۆت، سەرکێشی مەکە و رازی مەبە، چونکە تیپەکە لەخوارەوەی ریزبەندییە، بەڵام من دڵنیابووم دەتوانم تیپەکە هەڵسێنمەوە و سوپاس بۆ خوا ئێستا تیپەکە لە پلەیەکی باشی ریزبەندییەکدایە لەچاو پێشتر".
ئەو راهێنەرە زیاتر گوتی "هەرکاتێک یانەکەم کێشەی دارایی هەبووبێت کاریگەری لەسەر ئەنجامی یانەکە کردووە، ئەگەر یانەکەمان ئەو کێشانەی نەبوونایە دڵنیام ئێستا لە پێگەیەکی باشتر دەبووین، بەڵام ئەو کێشەیە بەتەنیا هۆکاری خراپی ئاستی یانەکە نەبوو، بەڵکو کێشەی سەرەکی ئەوەبوو یانەکە ئامادەکاریی سەرەتای وەرزەکەی خراپ بوو و چەندین کەموکوڕیی هەبوو لە یانەکەدا، بەڵام لە نیوەی دووەمی خولەکە توانیمان سێ گرێبەست ئەنجام بدەین و یانەکە بخەینەوە سەر رێچکە دروستەکەی".
یانەی چوارقوڕنە بەکۆکردنەوەی 30 خاڵ لە پلەی هەشتەمدا دەبینرێت و یانەکە لە دوایین شەش یارییدا هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ